سەردێڕ:

کۆمپانیای بازارگانی دانەوێڵەی عێراق: رۆژی شەممە گەنمی جوتیارانی هەرێم وەردەگرین

PM:11:36:25/05/2023

736 جار خوێندراوەتەوە

کۆمپانیای گشتی بازرگانی دانەوێڵەی عێراقی رایگەیاند، رۆژی شەممە پرۆسەی بەبازاڕکردنی گەنم لە پارێزگاکانی هەرێم دەستپێدەکات و پێشبینی دەکرێت رێژەی گەنم ٤٠٠ هەزار تۆن بێت.


حەیدەر نوری بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای بازرگانی دانەوێڵە لە عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند، رۆژی شەممە پرۆسەی بەبازاڕکردنی دانەوێڵە لە پارێزگانی هەرێمی کوردستان دەست پێدەکات.

ئاماژەی بەوەشکرد، چوارەم وەشانی بڕە پارایە وەزارەتی دارایی پەیوەست بە کڕینی گەنم لەلایەن وەزارەتی داراییەوە بۆ سەر هەژماری کۆمپانیاکە زیادکراوە و بەکاری دەهێنن بۆ شایستەی دارایی جوتیاران.

ئەوەشی خستەڕوو، لە رۆژی شەممە پرۆسەی وەرگرتنی گەنم لە هەرێمی کوردستان دەسپێدەکات و پێشبینی دەکرێت رێژەی گەنم لەو پارێزگایانە ٣٧٥ بۆ ٤٠٠ هەزار تۆن بێت.













گەلەری