سەردێڕ:

سروە عەبدولواحید: پشکی کورد لە لیژنەی دارایی پەرلەمان بۆ نیو هێندە کەم کراوەتەوە

سروە عەبدولواحید سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانى عێراق
PM:06:21:25/05/2023

5936 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، یەکەم جارە لە پەرلەمانی عێراق کە کورد تەنیا سێ ئەندامی هەبێت لە لیژنەی دارایی، وتیشی هۆکارەکەی شاخەوان عەبدوڵا جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، سروە عەبدولواحید سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ رایگەیاند، بۆ یەکەمین جار لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق تەنیا سێ ئەندامیان کوردن، لە کاتێک دا لە پێشووتر دا شەش ئەندامی کورد بوون.

سروە عەبدولواحید هۆکاری کەم بوونەوەی پشکی کورد لە ئەندامەکانی لیژنەی دارایی بۆ ئەوە گەڕاندەوە، شاخەوان عەبدوڵا جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان پشکی کوردی کەم کردوەتەوە و داویەتی بە موسڵ لە کاتێکدا لە دەرەوەی سنوری هەرێمی کوردستانە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، لە دوای دیاری کردنی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان، سەرۆکی پەرلەمان، ئەندامانی دابەش دەکات بەسەر ٢٥ لیژنە دا و بەپێی رێژەی دەنگ، ئەندامانی لیژنەکە دیاری دەکرێت.













گەلەری