PM:05:42:25/05/2023
1896 جار خوێندراوەتەوە
لە کاتی داخستنی بازاڕی دراوەکان لە هەرێم نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٦ هەزار و ٥٠٠ دینار بوو بەراورد بە کاتی کردنەوەی بازاڕ نرخەکەی ٥٠ دینار دابەزیوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە لە دوای داخستنی نرخی ١٠٠ دۆلار لە بازاڕی دراوەکانی شاری سلێمانی بە ١٤٦ هەزار و ٥٠٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا و لە سەرەتای کردنەوەی بازاڕیش نرخەکەی ٥٠ دینار زیاتر بووە.
ئەمە
لە کاتێک دایە، حکومەتی عێراقی چەند هەنگاوێکی ناوە بۆ کۆنتڕۆڵکردنەوەی بەهای دۆلار،
ئەویش لە رێگەی زیادکردنی هەژموونی دینار و بەڵێننامە بە زۆربەی نوسینگەکانی
بازرگانی ئۆتۆمبێل پڕکراوەتەوە بۆ ئەوەی لە بری دۆلار مامەڵە بە دینارەوە بکەن.
هاوکات،
لە هەنگاوی دیکەدا هەوڵدەدەن زۆربەی مامەڵە بازرگانییەکان و کڕین و فرۆشتن دینار بەکاربهێنرێت
و مامەڵەی دۆلار کەم بکرێتەوە بۆ ئەوەی هاوڵاتیان ناچاری کڕینی دۆلاری بازاڕ نەبن.