سەردێڕ:

مامۆستایانی ئەم ناوچانەی هەرێم راژەکانیان دەگوازرێتەوە سەر بەغدا

PM:01:44:25/05/2023

2448 جار خوێندراوەتەوە

پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ لە عێراق رایگەیاند، ئەو مامۆستایانەی لەسەر راژەی حکومەتی هەرێم دامەزراون و لە ناوچەکانی ماددەی ١٤٠ن، راژەکەیان دەگەڕێتەوە بۆ سەر حکومەتی عێراقی.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئومێد محەمەد پەرلەمانتاری نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ماددەیەکی لە پڕۆژە یاسای بودجە تێپەڕاندووە کە تیایدا راژەی مامۆستایانی سەر بە وەزارەتی پەروەردەی هەرێم کە لە ناوچەکانی ماددەی ١٤٠دا دەوام دەکەن دەگەڕێنێتەوە بۆ سەر حکومەتی ناوەندی.

وتیشی، "لە ئێستادا قۆناغی یەکەمی بڕیوە و لە لیژنەی دارایی پەرلەمان تێپەڕیوە و ئەوەی دەمێنێتەوە پەرلەمانە"، دەشڵێت، "لەکاتی گەیشتنی بودجە هەوڵ دەدەین تێی بپەڕێنین و جێبەجێ بکرێت."

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو هەوڵە لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی کارنامەی حکومەتە و وەک نەوەی نوێ هەموو کارێک دەکەن بۆ ئەوەی لە پەرلەمانیش تێپەڕێندرێت.













گەلەری