سەردێڕ:

بەهای زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم و جیهاندا دابەزی

AM:11:09:25/05/2023

32936 جار خوێندراوەتەوە

بەگوێرەی داتاکانی بازاڕی جیهانی زێڕ، ئۆنسەیەک زێڕ بە هەزار و ٩٦٠ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ ١٥ دۆلار لە بەهاکەی دابەزیوە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەهای زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی و ئۆنسەیەک زێڕ بە هەزار و ٩٦٠ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت لە کاتێکدا بەهای دوێنی بەهای ئۆنسەیەک زێڕ بە هەزار و ٩٧٥ دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرا.

هاوکات لە هەرێمی کوردستان، بەهای مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ بە ٤٢١ هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ چوار هەزار دینار دابەزیوە.

لەلایەکی دیکەوە، بەهای زێڕ لە هەرێمی کوردستان پەیوەستە بە نرخی جیهانی و لەگەڵ ئەوەشدا نرخی دۆلار کاریگەری لەسەر بەهای زێڕ هەیە و بە دابەزینی زیاتری دۆلار بەرامبەر بە دینار بەهای زێڕیش دابەزین بەخۆیەوە دەبینێت.

ئەوە لە کاتێکدایە، لە سەرەتای ئەم مانگەدا بەهای ئۆنسەیەک زێڕ گەیشتە بەرزترین ئاستی دوو ساڵی رابردوو و بە دوو هەزار و ٥٠ دۆلار مامەڵەى پێوە کرا.

نرخی مسقاڵێک زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان دا بەم جۆرەیە:

مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٧٧ هەزار دینار.

مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٤٣٦ هەزار دینار.

مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ بە ٤٢١ هەزار دینار.

مسقاڵێک زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣٥٦ هەزار دینار.













گەلەری

‌بەپەلە