سەردێڕ:

جوتیارانی پەڵکانە بۆ ئێن ئاڕ تی: رێگا نادرێت لە زەوییەکانماندا کاربکەین

PM:07:15:10/05/2023

4004 جار خوێندراوەتەوە

نوێنەری جوتیارانی سەرگەڕان بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئەمڕۆ پێنج جوتیاری گوندی پەڵکانە لەلایەن هێزێکی ئەمنی ئەو ناوچەیەوە دەستگیرکراون و بەفەرمی لە لایەن فەرماندەی ئەو هێزەوە پێیانوتراوە ناتوانن کار لەزەوییەکانیاندا بکەن.


ئەمڕۆ چوارشەممە، موحەممەد ئەمین نوێنەری جوتیارانی سەرگەڕان لەلێدوانێکدا بۆ ئێن ئاڕ تی وتی، ئەمڕۆ لەلایەن فەرماندەی ئەو هێزەی لەو ناوچەیە جێگیرکراوە پێیانراگەیاندراوە بەهەموو جۆرێک لەگوندەکانی پەڵکانەو سەر بەساخ و گابەلەکەو شەناخەو خەرابە قەدەغدەیە.
باسی لەوەشکرد ئەمڕۆ، لەکاتی کارکردندا پێنج جوتیاری گوندی پەڵکانە دەستگیرکراون و دواتر یەک جوتیاریان ئازادکراوە، ئۆتۆمبێلى کشتوکاڵی و کەلوپەلەکانی دیکەی جوتیارەکانیش لەلایەن ئەو هێزە ئەمنییەوە دەستیبەسەردا گیراوەو نەگەڕێندراونەتەوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، ماوەی چەند ساڵێکە جوتیارانی گوندی پەڵکانەو چەند گوندێکی دیکە لە هەولێر کێشەی داگیرکردنی زەوییە کشتووکاڵییەکانیان هەیە و لە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان، چەند عەرەبێکی هاوردە هێرشیانکردە سەر گوندی پەلکانە و لە ئەنجامدا چەند گوندنشینێک برینداربوون و شاندێکی وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، کێشەکە چارەسەرکراوە


دواتر سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکان وتی، "ئومێدمان بە حکومەتی عێراقە بۆ چارەسەرکردنی دۆخی ئەمنی گوندی پەلکانەو تاکە چارەسەری ئەو دۆخەش لەرێگەی جێبەجێکردنی ماددەی ١٤٠ەوە دەکرێت".
گوندی پەلکانە دەکەوێتە رۆژئاوای پارێزگای کەرکوک و سەر بە ناحیەی سەرگەڕانەو لەدوای رووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە لەلایەن عەرەبی هاوردەوە هەوڵی دەستبەسەرداگرتنی زەوی جوتیارانی کوردی ئەو ناوچەیە دەدرێت.












گەلەری