ئاسایشی هەولێر هەڵهاتنی تۆمەتباری سەرەکی رووداوی رفاندن و ئەشکەنجەدانی پارێزەر محەمەد یابەی لە هەولێر پشتڕاستکردەوە و بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لەگەڵ پۆلیسی ئینتەرپوڵ لەسەر هیڵن بۆ گەڕاندنەوەی.
لە نزیکەی ناوەڕاستی مانگی نیساندا پارێزەرێک لە هەولێر بەناوی محەمەد یابە لەلایەن چەند کەسێکەوە رفێندرا و ئەشکەنجەدرا، لەو بارەیەوە ئەمڕۆ سێشەممە، ئاسایشی هەولێر بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە هەمان شەودا تۆمەتباری سەرەکی رووداوەکە لە دەرەوەی سنوری هەولێر بەرەو ئەوروپا هەڵهاتووە.
باسی لەوەشکرد، لە
ئێستادا لەگەڵ پۆلیسی ئینتەرپوڵ لەسەرهێڵن بۆ دۆزینەوەی تۆمەتبارەکە و دەستگیرکردنی.
ئاسایشی هەولێر
باسی لەوەشکرد، ئاسان نییە گەڕانەوەی، بەڵام دەستیان پێی دەگات و پەیوەندیان لەگەڵ
ئینتەرپوڵ هەیە. دەشڵێت، لەگەڵ پۆلیسی ئینتەرپوڵ لە پەریوەندییەکانیان بەردەوامن تاوەکو
بە دیاریکراوی بزانن لە کام وڵاتەیە، بۆ ئەوەی دەستگیری بکەن و بیگەڕێننەوە.
ئاسایشی هەولێر
دەشڵێت، تۆمەتبارانی ئەو رووداوە چوار کەس بوون و ئەو سێ تۆمەتبارەی دیکەش ویستویانە
هەڵبێن بەڵام دەستگیرکراون.
ئەوەش لە کاتێکدایە،
شەوی ١٤ی نیسان محەمەد یابەی تەمەن ٥٢ ساڵ، پیشەی پارێزەر؛ لە شاری هەولێر لەلایەن
چەند چەکدارێکەوە رفێندرا و بۆ ماوەی سێ کاتژمێر ئەشکەنجە درا.
بەگوێرەی وتەی
پارێزەرەکە، کەیسی ژن و مێردێکی لە دادگا وەرگرتووە و کاری یاسایی لەسەر کردووە، بەڵام
لەلایەن کەسوکاری هاوسەری ژنەکەوە بە "فێل" لە ماڵ بردوویانەتە دەرەوە و
بردوویانەتە ماڵێکی دیکە کە لەوێ چوار کەسی تریشی لێبووە و ئەشکەنجەیان داوە و
هەڕەشەیان لێکردووە.
هێرش قادر- هەولێر
کـ.کـ