PM:02:40:17/04/2023
47788 جار خوێندراوەتەوە
چاوگێک لە پۆلیسی پردێ بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لەسەر نەدانی ٣٠ هەزار دینار لەلایەن کڕیارێکەوە بە خاوەنی ماتۆڕسکیلێک شەڕ لە نێوانیان روویداوە و بەهۆیەوە پێنج کەس بریندار بوون. دەشڵێت، "سەرجەم بەشداربووانی شەڕەکە و بریندارەکان لە بنکەی پۆلیسن بە مەبەستی لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە."
چاوگەکە ئاماژەی بەوەشدا، خاوەن ماتۆڕسکیلێک، ماتۆڕەکەی بەکەسێک فرۆشتووە و کڕیارەکە ئامادەنەبووە بڕی ٣٠ هەزار دینار بداتە خاوەن ماتۆڕسکیلەکە و لەئەنجامی ئەمەش شەڕ لەنێوانیاندا دروستبووە.
وتیشی، لەشەڕەکەدا دار بەکارهێراوە
و بەهۆیەوە پێنج کەس برینداربوون.
ئەوەشی خستەڕوو، برینی ئەو پێنج کەسە سوکە و دۆخی تەندروستییان جێگیرە، هەر بۆیە رەوانەی نەخۆشخانە نەکراون.
دەشڵێت، ئەو کەسانەی
شەڕەکەیان کردووە لە ئێستادا لە بنکەی پۆلیسن و لێکۆڵینەوەیان لەبارەی رووداوەکەوە
لەگەڵ دەکرێت.
دیارە محەمەد - کەرکوک