بەرپرسی راگەیاندنی ئیدارەی سۆران بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، سەرجەم تیمەکانی پۆلیس و بەرگری شارستانی لە ئیدارەکە کەوتونەتە حاڵەتی ئامادە باشییەوە و تا ئێستاش پشوو رانەگەیەندراوە.
هەژار حەکیم بەرپرسی راگەیاندنی ئیدارەی سۆران بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، تا ئێستا هیچ بڕیارێک بۆ راگەیاندنی پشوو نەدراوە و بەپێی بارودۆخ بڕیار دەدەن.
ئاماژەی بەوەشکرد، سەرجەم تیمەکانی فریاکەوتن و پۆلیس و بەرگری شارستانی
کەوتونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە لە ئەگەری روودانی لافاو.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی ئاماژەی بەوەدا، لە ئێستا کەش و هەوای سۆران باران
و هەروەبروسکەیە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، هەفتەیەکە کەشناسی و شارەزایانی کەشناسی رایانگەیاندووە،
شەپۆلێکی بەهێزی باران بارین روو دەکاتە ناوچەکانی هەرێم و تا رۆژی هەینی کاریگەرییەکەی
بەردەوام دەبێت.
کەریم کەیفی – سۆران