سەردێڕ:

ئاسایشی هەولێر کەسێکی بەتۆمەتی کوشتنی ئامۆزاکەی دەستگیرکرد

PM:09:13:28/03/2023

3356 جار خوێندراوەتەوە

بە گوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی کەمێک پێش ئێستا هێزەکانی ئاسایشی پارێزگای هەولێر کەسێکی دەستگیرکردووە کە دەڵێن ئێوارەی ئەمڕۆ تەقەی لە دوو ئامۆزای کردووە و یەکێکیانی کوشتووە.


ئاماژەی بەوەشدا، ئەو کەسەی دەستگیرکراوە ناوی "ر. ر"ە و ئاسایشی هەولێر دەڵێت بکوژی ئامۆزاکەی خۆیەتی.

هەروەها، کاروان خۆشناو وتەبێژی ناوچەی یەکی پاسەوانی سەرسنور لە فەیسبووکی خۆی بڵاویکردەوە، وتەبێژی ئاسایشی هەولێر سەباح خدر رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ، لە گەڕەکی هەولێری نوێی شاری هەولێر، لە ئەنجامی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی، لە نێوان دوو ئامۆزا، یەکێکیان بە ناوی (بارق ئەنور مجید) کوژراوە، کەسێکی تریش بریندارکرا.

ئاماژەی بەوەشداوە،دوای لێکۆڵینه‌وه و ده‌ستبه‌کاربوونی تیمه‌کانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر، لەسەر فەرمانی دادوەر، توانرا دوای یه‌ک کاتژمێر له‌ رووداوه‌که‌، بکوژ بە ناوی (رەوا رفعت مجید) دەستگیر بکرێت.

باسی لەوەشکردووە، لێکۆڵینه‌وه‌کان به‌رده‌وامه‌ و بەپێی ماددەی ٤٠٦ی یاسای سزادانی عێراقی، بکوژ بەندکراوه‌ و رێکاری پێویست و یاسایی دەگیرێتەبەر بۆ تەواوکردنی پەڕاوی ئەم تاوانە.

ئێوارەی ئەمڕۆ، چاوگێک لە ئاسایشی هەولێر بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، کاتژمێر ٥:٣٠ خولەکی ئەمڕۆ لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی کەسێک تەقەی لە دوو ئامۆزای خۆی کردووە کە بران و یەکێکیانی کوشتووە و ئەوی دیکەیانی بریندارکردووە.

چاوگەکە ئاماژەی بەوەشدا، رووداوەکە لەگەڕەکی بەستەپیاوز شاری هەولێر روویداوە و لەکاتی تەقەکردنەکەدا یەکێک لە دوو براکە دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە و ئەوی دیکەشیان بە سەختی برینداربووە.

هەروەها، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر لەسەر رووداوەکە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، ئێوارەی ئەمڕۆ رێکەوتی ٢٨ی ٣ی ٢٠٢٣ لەسەر کێشەیەکی خێزانی لە گەڕەکی بەستەپیازە شەڕێک لە نێوان سێ ئامۆزا دروستبوو.

ئاماژەی بەوەشداوە، لە ئەنجامدا یەکێکیان بەناوی (بارق ئەنور مدی)ی تەمەن ٣٥ ساڵ کوژرا و براکەشی بە ناوی (ت. ا. م) تەمەن ٤١ ساڵ بە دەستی ئامۆزایەکیان بریندار بوو.



رزگار کۆچەر - هەولێر 












گەلەری