سەردێڕ:

بەهۆی دۆخی کەشوهەواوە؛ دەوام لە سەرجەم دامودەزگاکانی عێراقدا راگیرا

PM:11:29:26/03/2023

71704 جار خوێندراوەتەوە

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رایگەیاند، بەهۆی رەوشی کەشوهەواوە دەوامی فەرمی لە سەرجەم دامودەزگاکانی عێراقدا راگیرا.


ئەنجومەنی وەزیران رایگەیاندووە، لەسەر بڕیاری محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیران دەوام راگیراوە و بڕیارەکە دەزگا ئەمنییەکان ناگرێتەوە.

ئەوەش دوای ئەوە دێت، شەپۆلێکی بارانبارینی بەلێزمە رووی لە عێراق و هەرێمی کوردستان کردووە و کەشناسیش پێشبینی کەشوهەوای ئەم هەفتەیەی ئاشکراکردووە و دەڵێت، کەشی هەفتەکە بارانبارین و هەورەبروسکە دەبێت.

ئێوارەی ئەمڕۆش هەر بەهۆی رەوشی کەشوهەواوە پارێزگای زیقار و ئەنبار رایانگەیاند، دەوامی سبەینێ رادەگرن. دواتریش ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیارەکەی بۆ سەرجەم عێراق دەرکرد.













گەلەری