تەقینەوەیەک لە ناوچەی توڵا باشوری مۆسکۆی پایتەختی روسیا روویدا و بەهۆیەوە دوو کەس برینداربوون.
ئاژانسی فەرمی هەواڵی تاسی روسی بڵاویکردەوە، بەپێی ئەو زانیارییانەی كاربهدهسته خۆجێیهكان پشتییان پێ بهستووه، لە ئهنجامی تەقینەوەکەی شاری کیرێیڤسکدا دوو کەس برینداربوون.
ئاماژەی بهوهشكردووه،
لەگەڵ تەقینەوەکەدا کە لە شەقامێکی شارەکەدا لە کاتژمێر ١٥:١٩ بە کاتی ناوخۆ ی
وڵاتەکە روویداوه، چاڵێك درووست بووە.
هاوکات،
سێ باڵەخانە کە چەندین شوقهیان لهخۆگرتووه و ژمارهیهك کۆگا زیانیان بەرکەوتووە.
هەروەها، ئاژانسی هەواڵی
تاس لە زاری بەرپرسانی ئاژانسی جێبەجێکردنی یاساوە بڵاویکردەوە، تەقینەوەکە لە رێگەی
فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانە ئەنجامدراوە.
دەشڵێن، ئەو دوو کەسەی برینداربوون
یەکێکیان لە دایکبووی ساڵی ٢٠٠٢وە و ئەوی دیکەیان لە دایکبووی ٢٠٠٦ە.
ئەوەشیان خستووەتەڕوو، لێکۆڵینەوەکان
لهبارهی هۆکاری تەقینەوەکە بهردهوامن لە شارەکه، کە نزیکەی ٢٢٠ کیلۆمەتر لە مۆسکۆوە
دوورە و هیچ مەترسییەکی لەسەر ژیانی هاوڵاتییان دروست نەکردووە.
کـ - ئـ