سەردێڕ:

دوای دابەزینی لەمڕۆدا؛ جارێکی دیکە نرخی دۆلار بەرزبووەوە

PM:08:23:26/03/2023

45060 جار خوێندراوەتەوە

لەکاتی داخستنی بازاڕی دراوەکان لە هەرێم ١٠٠ دۆلار بە ١٥٥ هەزار و ٣٥٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە ئەمڕۆ کاتی کردنەوەی بازاڕ نرخەکەی ٦٠٠ دینار بەرزبووەتەوە.


ئەمڕۆ یەکشەممە، لە کاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکان لە هەرێم ١٠٠ دۆلار بە ١٥٤ هەزار و ٧٥٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا و لەکاتی داخستنی بازاڕیشدا نرخەکەی بەرزبووەوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، بانکی ناوەندی عێراق لە ماوەی هەفتەی رابردوودا بڕی ٨٦٦ ملیۆن و ٤٢٩ هەزار و ٩١٥ دۆلاری فرۆشتووە و تێکڕای رۆژانە بڕی ٢١٦ ملیۆن و ٦٠٧ هەزار و ٤٧٨ دۆلاری خستوەتەڕوو.

رۆژی پێنجشەممەی هەفتەی رابردووش، بانکی ناوەندی عێراق زۆرترین رێژەی دۆلاری خستەڕوو کە بڕەکەی ٢٦١ ملیۆن و٦٦٠ هەزار و ٥٧٣ دۆلار بووە و کەمترین بڕیش ٢٤٥ ملیۆن و ٦١٣ هەزار و ١٩٠ دۆلار بووە.

دوای زیاتر لە دوو مانگ لە کەمکردنەوەی بەهای جێگیری دۆلار بە شێوەیەکی فەرمی لەلایەن بانکی ناوەندی عێراقەوە کە تێیدا بەهای ١٠٠ دۆلار کرایە ١٣١ هەزار دینار، لە بۆرسە جیهانییەکانیش نرخی ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٣١ هەزار دینار جێگیر کرا. جێگای ئاماژەیە، لە پرۆسەی کەمکردنەوەی بەهای جێگیری دۆلار، بەهای دینار بە رێژەی ١٠.١٨٪ بەزربووەوە.

لە ئێستاشدا نرخی فەرمی یەک دۆلار بەرامبەر هەزار و ١٣١ دیناری عێراقییە و ئەم نرخە لەلایەن بانکی ناوەندی عێراقەوە دیاریکراوە، بەڵام لە بازاڕەکانی هەرێم و عێراق بە بڕی زیاتر لە ٢٠ هەزار دینار جیاوازی هەیە بەراورد بە بانکەکان.













گەلەری