سەردێڕ:

میدیایەکی عێراقی: ئەمریکا هۆشداری داوەتە مەسعود بارزانی بە بڕیارەکەی دادگای پاریس رازی ببێت

PM:06:30:26/03/2023

44780 جار خوێندراوەتەوە

میدیایەکی عێراقی بە ناوی "العالم الجدید" رایگەیاندووە، ئەمریکا هۆشداری داوەتە مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە بڕیارەکەی دادگای پاریس رازی بببێت.


میدیاکە ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەمریکا بە مەسعود بارزانی راگەیاندووە، هەوڵی ناسەقامگیری لە بازاڕی وزەی جیهانیدا نەدات.

چاوگێکی سیاسی بە رۆژنامەی "العالم الجديد"ی راگەیاندووە، نامەیەک لە ئەمریکاوە ئاڕاستەی مەسعود بازرانی سەرۆکی پارتی کراوە و تێێدا داوا لە سەرۆکی ئەو حزبە کراوە بارودۆخەکان لەگەڵ بەغدا هێوربکنەوە و ئەو پشێوی و ئاڵۆزیانە رەتبکەنەوە کە دەبێتە هۆی تێکچوونی سەقامگیری گشتی عێراق.

چاوگە سیاسیەکە باسی لەوەشکردووە، ئەم گەشەسەندنەی عێراق و بردنەوەی دۆسیەکەی دادگای پاریس کارتێکی بەهێز دەبەخشێتە چوارچێوەی هەماهەنگی تاوەکو مەرجەکانی بەسەر هەرێمدا بسەپێنێت.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، هەر ئەوەش روویدا لە کاتی ئامادەکردنی بودجەی ئەمساڵێ عێراق و تێیدا هەرێم رازیبوو بە دانانی داهاتەکانی نەوت لە ژێر سەپەرشتی کۆمپانیای سومۆی تایبەت بە بە بازاڕکردنی نەوتی عێراق.

ئەمەش لە کاتێکدایە، لە رۆژی رابردوو وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، دۆسیەی هەناردەی نەوتی هەرێم بۆ تورکیا، لەلایەن دادگای نێودەوڵەتی لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا یەکلایی کراوەتەوە و کۆماری عێراق براوەیە و دادگای پاریس بە فەرمی رایگەیاند، تورکیا پێشێلکاری لە رێکەوتننامەی هێڵی بۆرییە نەوتەکانی عێراق کردووە.

دواتر نوسینگەی گواستنەوەی نەوتی عێراقی نووسراوێکی ئاڕاستەی بەندەری جەیهان کرد بۆ راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێم و تورکیاش بە بڕیارەکانی دادگای پاریس پابەندبوو.

لەو بارەیەوە حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم رایگەیاند، بریاری دادگای فەرەنسی لە بەرژەوەندی حکومەتی عێراق دژی تورکیا، رێگر نابێت لە پەیوەندیەکانی نێوان هەرێم لەگەڵ حکومەتی بەغدا. وتیشی، "سەردانی بەغدا دەکەینەوە بۆ گفتوگۆ و چارەسەرکردنی بابەتەکانی پەیوەندیدار بەو پرسە".

ئـ.عـ













گەلەری