سەردێڕ:

عێراق: لەگەڵ تورکیا رێکدەکەوینەوە بۆ هەناردەکردنى نەوت

PM:03:49:26/03/2023

4296 جار خوێندراوەتەوە

دواى بڕیارەکەى دادگاى نێودەوڵەتى پاریس لە بەرژەوەندى عێراق و دژ بە تورکیا، بڕیارە لەم رۆژانەدا شاندێکى عێراق بچێتە تورکیا و لەسەر دۆسیەى هەناردەى نەوت جارێکى دیکە و بەشێوازێکى نوێ رێکبکەونەوە.


دواى ئەوەى دوێنێ تورکیا هەناردەى نەوتى هەرێمى کوردستانى پشتبەستن بە بڕیارەکەى دادگاى پاریس ڕاگرت، بەپرسێکى باڵاى وەزارەتى نەوت بە رۆژنامەى شەرقولئەوسەتى راگەیاند، شاندەکە لەگەڵ بەرپرسانى وزەى تورکیا دیداریان دەبێت و جارێکى دیکە لەسەر هەناردەى نەوتى خاوى عێراق لە رێگەى تورکیاوە رێکدەکەونەوە،.

بەرپرسەکەى وەزارەتى نەوت کە ناوەکەى ئاشکرانەکراوە، ئەوەشى وتووە کە جارێکى دیکە هەناردەى نەوتى هەرێم تەنها بەپێى رێنماییەکانى کۆمپانیاى سۆمۆ دەبێت.

رێککەوتنەوەى تورکیا و عێراق دواى ئەوەدێت کە دوێنێ تورکیا بە فەرمى عێراقى ئاگادارکردووەتەوە کە پابەند دەبن بە بڕیارەکەى دادگاى پاریسەوە و هەناردەى نەوتى هەرێمی کوردستانیشیان ڕاگرت.













گەلەری