ئەوەشی خستەڕوو، لە
فەرمانەکەدا رۆژی ١٨ـی ١١ـی ٢٠٢٣ وەک رۆژی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمان
دیاریکراوە و سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان دەبێت پابەند بن بە ئەنجامدانی کاری
پێویست بە هەماهەنگی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان بۆ جێبەجێکردنی فەرمانەکە.
باسی لەوەشکرد، داوا لە
پەرلەمان و سەرجەم فڕاکسیۆنەکان دەکات هەنگاوی بەپەلە و کردەیی بنێن تاوەکو کۆمیسیۆنی
باڵای هەڵبژاردنەکان کارابکەنەوە و لە کاتی خۆیدا دەست بە کارەکانی بکات هەڵبژاردن
لە کاتی خۆیدا ئەنجامبدرێت.
ئەوەشی خستەڕوو، داوا لە
پەرلەمان دەکەن ئەو ناکۆکیانەی لەسەر یاسای هەڵبژاردن لەنیو فراکسیۆنەکاندا هەیە
چارەسەری بکەن و هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردنەکان بکەنە لەپێشینەی کارەکانیان.
دڵشاد شەهاب وتەبێژی نێچێرڤان
بارزانی داواشی لە نەتەوە یەکگرتووەکان کرد هاوکاری کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان بکات
تاوەکو هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا بەڕێوەبچێت.
ئەمەش لە دوای ئەوەدێت بڕیار
بوو لە مانگی ١٠ـی ساڵی رابردوو هەڵبژاردن ئەنجامبدرایە بەڵام یەکێتی و پارتی
بەزۆرینەی دەنگ و بە نایاسایی تەمەنی پەرلەمانیان درێژکردەوە و ئەوەش کاردانەوەی
نێودەوڵەتی نەدوای خۆیدا هێنا.