سەردێڕ:

لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکان؛ نرخی دۆلار دابەزی

AM:10:03:26/03/2023

66048 جار خوێندراوەتەوە

لە کاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکان لە هەرێم ١٠٠ دۆلار بە ١٥٤ هەزار و ٧٥٠ دینار مامەڵەی پیوەکرا و بەراورد بە دوێنێ کاتی داخستنی بازاڕ نرخەکەی دابەزیوە.


ئەمڕۆ یەکشەممە لە کاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکان لە هەرێم ١٠٠ دۆلار بە ١٥٤ هەزار و ٧٥٠ دینار مامەڵەی پیوەکرا و بەراورد بە دوێنێ کاتی داخستنی بازاڕ ٥٥٠ دینار لە بەهاکەی کەمیکردووە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، بانکی ناوەندی عێراق لە ماوەی هەفتەی رابردوودا بڕی ٨٦٦ ملیۆن و ٤٢٩ هەزار و ٩١٥ دۆلاری فرۆشتووە و تێکڕای رۆژانە بڕی ٢١٦ ملیۆن و ٦٠٧ هەزار و ٤٧٨ دۆلاری خستوەتەروو.

رۆژی پێنجشەممەی هەفتەی رابردوو،بانکی ناوەندی عێراق زۆرترین رێژەی دۆلاری خستوەتەروو کە بڕەکەی ٢٦١ ملیۆن و٦٦٠ هەزار و ٥٧٣ دۆلار بووە و کەمترین بڕیش ٢٤٥ ملیۆن و ٦١٣ هەزار و ١٩٠ دۆلار بووە.

دوای زیاتر لە دوو مانگ لە کەمکردنەوەی بەهای جێگیری دۆلار بە شێوەیەکی فەرمی لەلایەن بانکی ناوەندی عێراقەوە کە تێیدا بەهای ١٠٠ دۆلار کرایە ١٣١ هەزار دینار، لە بۆرسە جیهانییەکانیش نرخی ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٣١ هەزار دینار جێگیر کرا.

جێگای ئاماژەیە، لە پرۆسەی کەمکردنەوەی بەهای جێگیری دۆلار، بەهای دینار بە رێژەی ١٠.١٨٪ بەزربووەوە.

نرخی فەرمی یەک دۆلار بەرامبەر ١٣١ هەزار دیناری عێراقییە و ئەم نرخە لەلایەن بانکی ناوەندی عێراقەوە دیاریکراوە، بەڵام لە بازاڕەکانی هەرێم و عێراق بە بڕی زیاتر لە ٢٠ هەزار دینار جیاوازی هەیە.













گەلەری