پاش ئەوەی رۆژنامەی فۆڕن پۆڵەسی ئاماژەی بەوەکرد، دوای ٢٠ ساڵ لە ئازادی عێراق هەرێم وەک دەسەڵاتێکی کارتۆنی ماوەتەوە و گرفتی دیموکراسی هەیە؛ بارەگای بارزانی رایگەیاند، هەرێمی کوردستان کارتۆنی نییە.
پاش بڵاوبوونەوەی راپۆرتەکەی فۆڕن پۆڵەسی کونسوڵگەری گشتی ئەمریکا لە هەولێر لە هەژماری خۆی لە لینکدن راپۆرتەکەی بڵاوکردەوە و بارەگای بارزانیش وەڵامی راپۆرتی ئەو رۆژنامەیە و کوسنوڵگەری ئەمریکای دایەوە.
ئاماژەی بەوشکرد، هەرێمی کوردستان بەرهەمی خوێنی هەزاران شەهید و فرمێسكی هەزاران دایكە شەهیدە و بە خوێن و فرمێسكی گەلەكەمان دروست بووە و بەو خوێن و فرمێسكانەش دەپارێزرێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە، دوو رۆژ بەر لە ئێستا رۆژنامەی فۆڕن پۆڵەسی لەبارەی
دۆخی سیاسی هەرێمی کوردستانەوە نووسیویەتی، پرۆسەی دیموکراسی لە هەرێمی کوردستان لە ئاستێکی خراپدایە و لەوەدایە سەرجەم کارتەکانی هەرێمی کوردستان لەدەستبچن، ئەوەشی
خستووەتەڕوو رووداوەکانی هەرێمی کوردستان لە ئاستێکی ناڕووندان و دامەزراوە سیاسییەکان
لەنێوان سەرکردە حزبییەکاندا دابەش بووە و ئازادی رادەربڕین سنوردارکراوە. هەروەها،
نایەکسانی لە داهات و دۆخی ئابووریدا بەدیدەکرێت.
دەشڵێت، لە کاتێکدا کوردستانی عێراق رووبەڕووی لەدەستدانی شەرعییەتی دیموکراسی
بووەتەوە، پێویستە رۆژئاوا هێز و تواناکانی خۆی بۆ لێپرسینەوە لە سەرکردە کوردەکان
بخاتەگەڕ کە بوون بەهۆی گەندەڵی و پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ نەک لە ڕێگەی سەربازیی
و سیاسییەوە هاوکارییان بکات.