بە گوێرەی داتاکانی بازاڕی جیهانی نەوت نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٧٤ دۆلار و ٩٩ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت بەمەش نرخەکەی بەراورد بە دوێنێ بەجێگیری ماوەتەوە.
هاوکات، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی بە ٦٩ دۆلار و ٢٦ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
لە ماوەی
رابردوو، نرخی نەوت نزمترین ئاستی لە ماوەی ساڵی رابردوودا تۆمارکرد، ئەوەش دوای ئەوەی
بەهۆی جەنگی نێوان روسیا و ئۆکرانیاوە نرخی نەوت بەرزی بەخۆیەوە بینیبوو.
دابەزینی بەهای
نەوت بۆ ئەو نرخە لە کاتێکدایە، ساڵێک بەر لە ئێستا نرخی نەوت بە ٩٥ دۆلار مامەڵەی
پێوەدەکرا و لە مانگی حوزەیرانی ساڵی پاریش نرخی بەرمیلێک نەوت بە ١٢٠ دۆلار مامەڵەی
پێوەکرا. لە ئێستادا جارێکی دیکە نرخی نەوت رووی لە گۆرانکاری و ناسەقامگیری کردووە.