سەردێڕ:

وێنە.. دوو زیندانی لە ئەمریکا بە فڵچەی ددان دیواری زیندانەکەیان بڕى و هەڵهاتن

PM:08:34:24/03/2023

5344 جار خوێندراوەتەوە

دوو زیندانی لە ئەمریکا چەند هەفتەیەک بە فڵچەی ددان سەرقاڵی کونکردنی دیواری زیندانەکەیان بوون، پاش کونکردنی دیوارەکە و هەڵهاتنیان لە زیندان، دواى چەند کاتژمێرێک دەستگیرکرانەوە.


دوو زیندانیکراوی ویلایەتی ڤێرجینیای ئەمریکا بە بەکارهێنانی فڵچەی ددان توانیویانە دیواری زیندانەکەیان ببڕن و هەڵبێن پاش هەڵهاتنیان، ڕوویان کردووەتە دوکانێکی شیرینی نزیک لە زیندانەکە.

زیندانییەکان حەزیان زۆر لە شیرینی بووە و ویستوویانە شیرینی لەو دوکانە بکڕن، بەڵام لەوێ چەند کەسێک دەیان ناسنەوە و پۆلیس ئاگاداردەکەنەوە.

پاشان پۆلیسی ویلایەتەکەش چوونەتە دوکانی شیرینیەکە و دەستگیریان کردونەتەوە، بەوەش هەوڵ و ماندوبونەکەیان بەفیڕۆچووە و خواردنى چەند پارچەیەک شیرینى دووبارە گەڕاندنییەوە بۆ زیندان.

VA inmates tunneled out of jail with toothbrush, went to IHOP












گەلەری