سەردێڕ:

نرخی دۆلاری ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی هەرێم

PM:04:10:24/03/2023

95404 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ نرخی ١٠٠ دۆلار لە بازاڕەکانی سلێمانی بە ١٥٦ هەزار دینارە و لە بازاڕەکانی هەولێریش بەهەمان نرخی مامەڵەی پێوەدەکرێت.


لە ئێستادا نرخی ١٠٠ دۆلار لە بازاڕەکانی سلێمانی بەرامبەر ١٥٦ هەزار دینارە و ئەمەش لە کاتێکدایە لە رۆژی رابردوو بانکی ناوەندی عێراق بڕی ٢٦١ ملیۆن دۆلاری خستەبازاڕەوە و لەو بڕەش ٦٣ ملیۆن دۆلاری بە شێوەی کاش بووە و ١٩٨ ملیۆن دۆلاری دیکەی بە شێوەی حەواڵەی دەرەکی بووە.

دوای زیاتر لە دوو مانگ لە کەمکردنەوەی بەهای جێگیری دۆلار بە شێوەیەکی فەرمی لەلایەن بانکی ناوەندی عێراقەوە کە تێیدا بەهای ١٠٠ دۆلار کرایە ١٣١ هەزار دینار، ئەمڕۆ لە بۆرسە جیهانییەکانیش نرخی ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٣١ هەزار دینار جێگیر کرا.

جێگای ئاماژەیە، لە پرۆسەی کەمکردنەوەی بەهای جێگیری دۆلار، بەهای دینار بە رێژەی ١٠.١٨٪ بەزربووەوە.

نرخی فەرمی یەک دۆلار بەرامبەر ١٣١ هەزار دیناری عێراقییە و ئەم نرخە لەلایەن بانکی ناوەندی عێراقەوە دیاریکراوە، بەڵام لە بازاڕەکانی هەرێم و عێراق بە بڕی زیاتر لە ٢٠ هەزار دینار جیاوازی هەیە.

لە ماوەی رابردوو فالح داود جێگری پێشووی پارێزگاری بانکی ناوەندی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، جێگیربوونەوەی نرخی دۆلار کاتی پێویستە و پێشبینی ئەوە دەکرێت لە مانگی نیسانی ئەمساڵ بەهای دۆلار بە تەواوی سەقامگیر بێتەوە.

ئـ - ع













گەلەری