AM:09:04:24/03/2023
2284 جار خوێندراوەتەوە
جێگری سەرۆکوەزیرانی روسیا رایگەیاند، لە مانگی ئازاردا روسیا رۆژانە ٥٠٠ هەزار بەرمیل بەرهەمهێنانی نەوت کەمدەکاتەوە.
ئەلێکاساندەر نۆڤاک جێگری سەرۆکوەزیرانی روسیا رایگەیاند، لە مانگی شوباتدا روسیا رۆژانە ١٠ ملیۆن و ٢٠٠ هەزار بەرمیل نەوتی بەرهەمهێناوە و لە مانگی ئازاردا ٥٠٠ هەزار بەرمیل لەو بڕە کەمدەکاتەوە.
بەمەش، روسیا بەرهەمی رۆژانەی
نەوتی بۆ نۆ ملیۆن و ٧٠٠ هەزاری رۆژانە دادەبەزێت لە مانگی نیسانی داهاتووە.
لە رۆژی ٥ی کانونی دووەمی
ساڵی ٢٠٢٢وە رۆژئاوا سزا نەوتییەکانی بەسەر روسیادا سەپاند و هەناردەکردنی نەوتی لە
روسیاوە لە رێگای دەریاوە راگرت و نرخی بەرمیلێک نەوتیان بە ٦٠ دۆلار دانا.
کـ - كـ