بە گوێرەی داتاکانی بازاڕی جیهانی نەوت نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٧٥ دۆلار و ٧٥ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت بەمەش نرخەکەی بەراورد بە دوێنێ ٧٦ سەنت بەرزبووەتەوە.
هاوکات، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی بە ٦٩ دۆلار و ٨١ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
لە ماوەی رابردوو، نرخی نەوت نزمترین ئاستی لە ماوەی ساڵی رابردوودا تۆمارکرد،
ئەوەش دوای ئەوەی بەهۆی جەنگی نێوان روسیا و ئۆکرانیاوە نرخی نەوت بەرزی بەخۆیەوە
بینیبوو.
دابەزینی بەهای نەوت بۆ ئەو نرخە لە کاتێکدایە، ساڵێک بەر لە ئێستا نرخی
نەوت بە ٩٥ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرا و لە مانگی حوزەیرانی ساڵی پاریش نرخی بەرمیلێک
نەوت بە ١٢٠ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرا.لە ئێستادا جارێکی دیکە نرخی نەوت رووی لە گۆرانکاری
و ناسەقامگیری کردووە.