سەردێڕ:

بانکی نێودەوڵەتی: ئۆکرانیا پێویستی بە ٤١١ ملیار دۆلار هەیەبۆ دووبارە ئاوەدانکردنەوەی وڵاتەکەی

PM:11:59:22/03/2023

2452 جار خوێندراوەتەوە

بانکی نێودەوڵەتی رایگەیاند، ئۆکرانیا بۆ دەستکردن بە پرۆسەی دووبارە ئاوەدانکردنەوەی وڵاتەکەی، پێویستی بە ٤١١ ملیار دۆلار هاوکاری هەیە.


بانکی نێودەوڵەتیی بە هەماهەنگیی نەتەوەیەکگرتووەکان و یەکێتیی ئەورووپا و حکوومەتی ئۆکرانیا راپۆرتێکی بڵاوکردووەتەوە کە تێیدا هاتووە، دامەزراوە و رێکخراوەکان بە ئامانجی دووبارە جێبەجێکردنی وەبەرهێنان و خزمەتگوازییە سەرەتاییەکان کە رێگە بۆ پرۆسەی دووبارە ئاوەدانکردنەوەی ئۆکرانیا خۆش دەکات، بەشێوەیەکی خێرا لەمساڵدا پێویستیان بە ١٤ ملیار دۆلار هەیە.

هاوکات، سندووقی نێودەوڵەتی دراو رایگەیاند لەگەڵ حکومەتی ئۆکراینا گەیشتوونەتە رێکەوتن لەبارە پلانی پێدانی هاوکاری بە بەهای ١٥.٦ ملیار دۆلار لە ماوەی چوار ساڵدا و ئەو پلانە پێویستی بە پەسەندکردن هەیە لەلایەن ئەنجوومەنی کارگێری سندوقی نێودەوڵەتی دراو.

لە ٢٤ـی شوباتی ٢٠٢٢دا، رووسیا هێرشی کردە ئۆکراینا و ئەمەش زیانێکی زۆری بە ژێرخانی ئەو وڵاتە گەیاندووەو هەزارەها هاوڵاتیش ئاوارەی وڵاتەکانی دراوسێی ئۆکرانیا بوون.













گەلەری