سەردێڕ:

سەرۆکی ئۆکرانیا سەردانی هێڵەکانی پێشەوەی جەنگی کرد

PM:09:26:22/03/2023

3176 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی ئۆکرانیا سەردانی بەرەکانی پێشەوەی جەنگی لە شاری باخموت کرد کە ناوچەی سەرەکی جەنگی نێوان روسیا و ئۆکرانیایە.


ماڵپەڕی فەرمی سەرۆکایەتی ئۆکرانیا رایگەیاند، ڤۆڵۆدیمێر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا سەردانی شاری باخموتی کرد کە ناوچەیەکی سەرەکی و مەیدانی رووبەڕووبوونەوەی جەنگی نێوان روسیا و ئۆکرانیایە، سەردانەکەی زێلێنسکی دوای ئەوە دێت لەماوەی رابردوودا هێزەکانی روسیا رایانگەیاند، بەتەواوی دەستیان بەسەر شاری باخموتدا گرتووە.

ماڵپەڕەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، زیلینسکی سەردانی هێزە شەڕکەرەکانی ئۆکرانیای لە هەرێمی دۆنباس و باخموت و ناوچەی دۆنێتسک کردووە بەمەبەستی گەیاندنی پەیامی بەردەوامی و خۆڕاگری لەجەنگەکەدا و لە پەیامێکیدا بۆ سەربازەکانی باسی لەوەکردووە، "جێگای شانازییە ئەمڕۆ لێرەم بۆئەوەی رێز لە جەنگاوەرە ئازاکانمان بنێم و سوپاسیان بکەم".

ئەوەش لەکاتێکدایە، شاری باخموت گرنگییەکی ستراتیجی گەورەی هەیە بۆ هەریەکێک لە روسیا و ئۆکرانیا و لەماوەی رابردوودا هێزەکانی روسیا رایانگەیاندبوو توانیویانە دەست بەسەر شارەکەدا بگرن و کۆنترۆڵی بکەن، بەڵام هێزەکانی ئۆکرانیا دەستبەجێ وەڵامی روسیایان نەدایەوە جگەلەوەی لەماوەی رابردوودا ئەلێکساندەر سیرسکی بەرپرسی باڵای هێزەکانی ئۆکرانیا رایگەیاندبوو مۆسکۆ بەنیازە ئابڵوقە بەسەر شارەکەدا بسەپێنێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە، لە ٢٤ـی شوباتی ٢٠٢٢ سوپای روسیا هێرشیکردە سەر ئۆکرانیا و تاوەکو ئێستاش جەنگ بەردەوامە.













گەلەری