سەردێڕ:

بۆچی سەرۆکی روسیا لە فڕۆکەخانە پێشوازی لە سەرۆکی چین نەکرد؟

AM:09:17:21/03/2023

6788 جار خوێندراوەتەوە

لەکاتی سەردانی سەرۆکی چین بۆ مۆسکۆ سەرۆکی روسیا لە فڕۆکەخانە پێشوازی لێنەکرد و ئەوەش لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا مشتومڕی بەدوای خۆیدا هێنا، کە ئاخۆ هۆکارەکەی چی بووە؟


دوێنێ دووشەممە، شی جین پینگ سەرۆکی چین بەسەردانێکی فەرمی گەیشتە روسیا و لە فڕۆکەخانە سەرۆکی روسیا پێشوازی لە سەرۆکی چین نەکرد، کە ئەوە بۆ یاسای پڕۆتۆکۆڵیی روسیا دەگەڕێتەوە کە سەرۆکی ئەو وڵاتە سەردانی فڕۆکەخانە ناکات.

بەپێی پڕۆتۆکۆڵی روسیا؛ لەکاتی چوونی کەسانی پلەباڵا بۆ ئەو وڵاتە کەسانی دیکەی ناو حکومەت دەچنە پێشوازیان و دوێنێش ڤلادمێر پوتین، دیمیتری چێرنیشێنکۆ جێگری سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکەی بۆ پێشوازی سەرۆکی چین ناردە فڕۆکەخانە.

دوێنێ سەرۆکی چین سەردانی مۆسکۆی کرد و لەگەڵ ڤلادمێر پوتین سەرۆکی روسیا کۆبووە و ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەیان جەختکردنەوە بوو لە بەهێزکردنی پەیوەندی نێوان هەردوو وڵات. هاوکات، سەرۆکی چین لە کۆبوونەوەکەدا ١٢خاڵی بۆ روسیا پێشنیازکرد بۆ راگرتنی جەنگ لە نێوان روسیا و ئۆکرانیادا.

ک.ک













گەلەری