سەردێڕ:

نرخی نەوت بەردەوامە لە دابەزین

AM:08:23:21/03/2023

2084 جار خوێندراوەتەوە

بەگوێرەی داتاکانی بازاڕی جیهانی نەوت، نەوتی خاوی برێنت بەهاکەی دابەزیوە و بەوەش ماوەی ١٠ رۆژە بەهای نەوت بەردەوام دادەبەزێت.


ئەمڕۆ سێشەممە، بەهای یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا ٧٣ دۆلار و ١٠ سەنتە و بەوەش بەراورد بە دوێنی دۆلارێک و بەرامبەر بە ١٠ رۆژی رابردوو نزیکەی ١٠ دۆلار دابەزیوە.

هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساس ٦٦ دۆلارە و بەراورد بە هەفتەی رابردوو بەهای بەرمیلێک نەوتی تەکساس پێنج دۆلار دابەزیوە.

دابەزینی نرخی نەوت دوای ئەوە دێت، پشکی بانکی سوێس کریدیت دابەزی ئەوەش دوای ئەوەی بانکی ناوەندی سعودییە رایگەیاند ناتوانێت پاڵپشتی دارایی بانکی سوێس کریدیت بکات.

ئەوەش لە کاتیکدایە بانکی ناوەندی سعودییە لەبانکی سوێس کریدیت وەبەرهێنان دەکات.


ک.ک














گەلەری