سەردێڕ:

لە کاتی داخستنی بازاردا دۆلار گۆڕانکاری بەسەردا هات

PM:05:06:20/03/2023

23012 جار خوێندراوەتەوە

نرخی١٠٠ دۆلار لە کاتی داخستنی بازاڕەکانی دراودا لە هەرێم بە ١٥٦ هەزار و ٤٥٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا، بەمەش بەراورد بەکاتی کردنەوەی بازاڕ دۆلار ٥٠ دینار دابەزی.


ئەمڕۆ دووشەممە، لەکاتی کردنەوەی بازاڕدا لە هەرێم ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٥٦ هەزار و ٥٠٠ دینار لە سلێمانی و ١٥٦ و ٣٠٠ دینار لە هەولێر مامەڵەی پێوەکرا.

هاوکات، بەهای ١٠٠ دۆلار لە کاتی داخستنی بازاڕی دراو لە بەغدا بە ١٥٦ هەزار و ١٠٠ دینارەوە مامەلەی پێوەکرا.

لە لایەکی دیکەوە، ئەمڕۆ بانکی ناوەندی عێراق بڕی ٢٠٠ ملیۆن و ٨٩٨ هەزار و ٨٥١ دۆلاری خستەروو لەو بڕەش ١٤٩ ملیۆن و ٩٩٨ هەزار و ٨٥١ دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و ٥٠ ملیۆن و ٩٠٠ هەزار دۆلاری بە شێوەی نەختینەیی خستوەتە روو.

مامەڵەکردن بە دۆلار لەو نرخە بەرزەدا لە کاتێکدایە بانکی ناوەندی عێراق هەر ١٠٠ دۆلارێک بە ١٣٢ هەزار دینار دەفرۆشێت و پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراقیش لە چەند رۆژی رابردوودا رایگەیاند، بەرەو سەقامگیری دراو دەڕۆین.



ک – ک













گەلەری