پۆڵەندا رایگەیاند، لە ماوەی زیاتر لە ساڵێکی جەنگدا ژمارەی ئەو پەنابەرە ئۆکرانیانەی روویان لەو وڵاتە کردووە ١٠ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار کەسی تێپەڕاندووە.
سنوور پارێزی پۆڵەندا لە هەژماری فەرمی خۆی لە تویتەر بڵاویکردەوە، لە دەستپێکی جەنگی نێوان روسیا و ئۆکرانیاوە شەپۆلێکی بەهێزی کۆچکردن رووی لەو وڵاتە کردووە.
ئاماژەی
بەوەشکردووە، دوێنێ ٢٣ هەزار و ٩٠٠ کەس لە ئۆکرانیاوە چوونەتە پۆڵەندا و زیاتر لە ١٠
ملیۆن و ٥٠٠ هەزار پەنابەری ئۆکرانی لەو وڵاتە
هەن.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، هەشت ملیۆن و ٦٠٠ هەزار ئۆکرانیش پۆڵەندایان جێهێشتووە و بەرەو
وڵاتانی دیکەی ئەوروپا ئاوارەبوون.
ئەمەش لە دوای
ئەوەدێت، لە ٢٤ـی شوباتی ساڵی رابردوو سوپای روسیا بە فەرمانی ڤلادیمیر پوتین
سەرۆکی روسیا هێرشیکردە سەر ئۆکرانیا و تاوەکو ئێستاش جەنگ بەردەوامە و بەو هۆیەشەوە
بەشێکی زۆری هاوڵاتیانی ئۆکرانیا ئاوارە بوون زۆرینەشیان بەرەو پۆڵەندا رۆشتوون.