سەردێڕ:

نرخی زێر گۆڕانکاری بەسەردا هات

PM:03:12:20/03/2023

3824 جار خوێندراوەتەوە

دوای ئەوەی بەهای زێڕ بەربەستی هەزار و ٩٨١ دۆلاری تێپەڕاند، ئەمڕۆ ئۆنسیەک زێر لە بازاڕەکانی جیهاندا بە هەزار و ٩٧٦ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا و بەمەش پێنج دۆلار دابەزی.


ئەمرۆ دووشەممە، بە پێی پێنوێنە جیهانییەکان نرخی یەک گرام زێڕ ٦٣ دۆلار ٥٧ سەنتە و نرخی یەک کیلۆ گرام زێڕ ٦٣ هەزار و ٥٦٩ دۆلارە.

 

هاوکات، لە هەرێمی کوردستان نرخی زێڕ بەرزە ئەوەش بە هۆی بەرزی نرخی زێڕ لە جیهان و بەرزی بەهای دۆلاریش کاریگەری لەسەر نرخی زێڕ لە هەرێم داناوە.

نرخی ئەمڕۆی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٥٠٥ هەزار دینار

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٤٦٥ هەزار دینار

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٤٥٠ هەزار دینار

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣٨٠ هەزار دینار



ک - ک

 













گەلەری