سەردێڕ:

نرخی ئەمڕۆی نەوت لە بازاڕەکانی هەرێم و جیهاندا چەندە؟

AM:08:37:20/03/2023

1692 جار خوێندراوەتەوە

بە گوێرەی داتاکانی بازاڕی جیهانی نەوت نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٧٢ دۆلار و ٩٧ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت بەمەش نرخەکەی بەراورد بە دوێنێ جێگیرە.


هاوکات، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی بە ٦٦ دۆلار و ٧٤ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
لە چەند رۆژی رابردوودا، نرخی نەوت نزمترین ئاستی لە ماوەی ساڵی رابردوودا تۆمارکرد، ئەوەش دوای ئەوەی بەهۆی جەنگی نێوان روسیا و ئۆکرانیاوە نرخی نەوت بەرزی بەخۆیەوە بینیبوو.

دابەزینی بەهای نەوت بۆ ئەو نرخە لە کاتێکدایە، ساڵێک بەر لە ئێستا نرخی نەوت بە ٩٥ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرا و لە مانگی حوزەیرانی ساڵی پاریش نرخی بەرمیلێک نەوت بە ١٢٠ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرالە ئێستادا جارێکی دیکە نرخی نەوت رووی لە گۆرانکاری و ناسەقامگیری کردووە.














گەلەری