سەردێڕ:

زستان تەواو بوو و حکومەتى ماوەبەسەرچوو نەیتوانى نەوت بەسەر ٪٧٠ى هاوڵاتياندا دابەشبکات

PM:08:07:19/03/2023

1316 جار خوێندراوەتەوە

لە کاتێکدا لە کۆتاییەکانی وەرزی زستانداین حکومەتی ماوە بەسەرچووی هەرێم رایگەیاند، نەیتوانیوە نەوت بەسەر ٪٧٠ی هاوڵاتیانی هەرێمدا دابەش بکەن.


وەزارەتی سامانە سروشتیەکان رایگەیاند، نزیکەی ٧٧ ملیۆن لیتر نەوتی سپی دابەشکردووە و زیاتر لە ٣٨٣ هەزار خێزانیش وەریانگرتووە.

بەپێی ئەو ئامارەی سامانە سروشتیەکان بێت ٪٧٠ی هاوڵاتیان نەوتیان وەرنەگرتووە و لە ناوەڕاستی وەرزی زستاندا تەنها ٪١٥ی خەڵکی هەرێم نەوتی وەرگرتبوو، چەندین جاریش هاوڵاتیان دژی دابەشکردنی نەوت گردبوونەوەیان ئەنجام داوە و ناڕەزایەتیان دژی حکومەتی ماوە بەسەرچوو دەربڕیوە.

ئەمە لە کاتێکدایە، رۆژی ٢٨ی مانگى یەکى ئەمساڵ لەسەر داواى نەوەى نوێ بڕى چوار ملیۆن لیتر نەوتى خۆڕایی لە بەغداوە گەیشتە هەرێم.













گەلەری