سەردێڕ:

کەسایەتییەکی ناسراوی سلێمانی لە ریزبەندی ١٠٠ سەرکردەی بواری چاودێری تەندروستیدایە

PM:12:43:19/03/2023

13188 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی شاری پزیشکی فاروق لەلایەن گۆڤاری 'Forbes' ــەوە وەکو یەکێک لە ١٠٠ کەسایەتی سەرکردەی بواری چاودێری تەندروستیی بۆ ساڵی ٢٠٢٣ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەڵبژێردرا.


گۆڤاری 'Forbes' ناوی ١٠٠ لە کاریگەرترین سەرکردەکانی بواری چاودێری تەندروستی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ ساڵی ٢٠٢٣ دیاریکرد و فاروق مستەفا سەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی شاری پزیشکی فاروقیش یەکێکە لەو سەرکردانە.

هەڵبژاردنی ئەو کەسایەتییە لەسەر بنەمای بەشداری و دەستکەوتەکانییەتی کە ڕەنگدانەوەی ئەرێنییان هەبووە لە پێشکەوتنی بواری تەندروستییدا لە ڕێگەی شاری پزیشکیی فاروق'FMC'ـەوە.

لەوبارەیەشەوە فاروق مستەفا ئاماژەی بەوەدا،"وەرگرتنی ئەم ڕێزلێنانە لەلایەن 'Forbes'ــەوە شەرەفێکی گەورەیە بۆ من، زۆر سوپاسی هاوەڵ و هاوبەشەکانم و کارمەندان دەکەم بۆ پشتگیریی و لەخۆبوردوویی بەردەوامیان لە پێناو بەدیهێنانی ئامانجەکەمان".

وتیشی، "ئەم دانپێدانانە هەر شایەتییەک نییە لەسەر کاری جدییمان، بەڵکو هانی زیاترمان دەدات تا بەردەوامبین لە باشترکردن و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی تەندروستیی بە کوالیتییەکی بەرز بە نەخۆشەکانمان."

شاری پزیشکی فاروق نەخۆشخانەیەکە لە ئاستی نەخۆشخانە جیهانییەکاندایە و لەسەر ڕووبەری ٧٠ هەزار مەتر چوارگۆشە بیناکراوە و ٢١٠ بێدی تێدایە و زیاتر لە ١٩٠ پزیشک لەو نەخۆشخانەیەدا کاردەکەن کە دابەشبوون بەسەر ٣٧ بەش و ١١ ژووری نەشتەرگەرییدا.













گەلەری