بە گوێرەی داتاکانی بازاڕی جیهانی نەوت نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٧٢ دۆلار و ٩٧ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت بەمەش نرخەکەی بەراورد بە دوێنێ جێگیرە.
هاوکات، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی بە ٦٦ دۆلار و ٧٤ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
لە چەند رۆژی رابردوودا، نرخی نەوت نزمترین ئاستی لە ماوەی
ساڵی رابردوودا تۆمارکرد، ئەوەش دوای ئەوەی بەهۆی جەنگی نێوان روسیا و ئۆکرانیاوە
نرخی نەوت بەرزی بەخۆیەوە بینی.
دابەزینی بەهای نەوت بۆ ئەو نرخە لە کاتێکدایە، یەک ساڵ
پێش ئەمڕۆ نرخی نەوت بە ٩٥ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرا و لە مانگی حوزەیرانی ساڵی پاریش
نرخی بەرمیلێک نەوت بە ١٢٠ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرا.
لە ئێستادا جارێکی دیکە نرخی نەوت رووی لە گۆرانکاری و
ناسەقامگیری کردووە.