سەردێڕ:

وەزارەتی بازرگانی عێراق پێشبینی رێژەی بەرهەمهێنانی گەنمی ئەمساڵی ئاشکراکرد

PM:11:44:18/03/2023

2460 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند، قەبارەی بەرهەمی گەنم لەمساڵدا پێشبینیدەکرێت لە نێوان سێ بۆ سێ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار تەن بێت. دەشڵێت، "عێراق ساڵانە پێویستی بە زیتر لە چوار ملیۆن تەن گەنم هەیە تا پێویستییەکانی بۆ پڕبکاتەوە".


خالید ئیسماعیل، بەڕێوەبەری گشتی بەرهەمهێنانی دانەوێڵە لە وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند، رێژەی پێشبینیکراوی بەرهەمهێنانی گەنم لەمساڵدا لە نێوان سێ تا سێ ملیۆن و نیو تەن دەبێت.

دەشڵێت، عێراق ساڵانە پێویستی بە چوار ملیۆن و ٦٠٠ هەزار تەن گەنم هەیە.

خالید ئیسماعیل وتیشی، هاوردەکردنی بڕی گەنمی پێویست لەدەرەوە گەرەنتیکراوە و لە وڵاتانی ئەمریکا و ئوسترالیا و کەنەدا و چوار بۆ پێنج کەشتی بارهەڵگری گەنم لە دوو مانگی داهاتوودا دەگەنە عێراق.

ئاماژەی بەوەشکرد، گەیشتنی ئەو کەشتیە بارهەڵگرانە گەنمی پێویست بۆ عێراق دابیندەکات و بە تەواوی پێداویستی عێراق بە گەنم پڕ دەکاتەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە ساڵی رابردوو، وەزیری کشتوکاڵی عێراق رایگەیاند، بە نیازن بۆ ساڵی داهاتوو رووبەری زەوی تەرخانکراو بۆ چاندنی گەنم زیاد بکەن و شەش ملیۆن دۆنم زەوی کشتوکاڵی بە گەنم بچێنێت ئەمەش بە پشتبەستن بە ئاوی رووبارەکان کە بە ناو عێراقدا تێدەپەڕن، تا عێراق بتوانێت پشت بە خۆی ببەستێت بۆ دابینکردنی گەنم.



ک - ک













گەلەری

‌بەپەلە