PM:12:56:18/03/2023
1888 جار خوێندراوەتەوە
وتەبێژی هاتوچۆی گەرمیان بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگای کەلار، ژنێک ئۆتومبێلێکی بارهەڵگر لێیدا و گیانیلەدەستدا.
سامان عەلی وتەبێژی هاتوچۆی گەرمیان باسی لەوەشکرد، لەسەر رێگای کەلار لە ناحیەی رزگاری بەرامبەر بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان ئۆتۆمبێلێک لە ژنێکی دا و بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئۆتۆمبێلەکە لە جۆری "مان فلات" بووە و لە بەرامبەر بەڕێوەبەڕایەتی
هاتوچۆی گەرمیان کە بە ئاڕاستەی ناحیەی رزگاری ڕۆشتووە و ئەو ژنەش دەستبەجێ لە
شوێنی رووداوەکەدا گیانی لەدەستداوە.
وتیشی، ژنەکە
لەدایکبووی ساڵی ١٩٥٥ـە و لە ئێستاشدا تیمەکانی هاتوچۆ لێکۆڵینەوەیان لەسەر رووداوەکە
دەستپێکردووە بە مەبەستی زانینی هۆکاری رووداوەکە.
بڕیار جاف، گەرمیان

