PM:12:00:18/03/2023
2080 جار خوێندراوەتەوە
باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق لە دیدارێکی تایبەتی ئێن ئاڕ تیدا رایگەیاند، هەڵبژاردن خواستی ئێمە و خەڵکی کوردستانە و پێویستە بەزووترین کات ئەنجامبدرێت.
مارک برایسن باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق ئاماژە بەوەشدەکات، وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان لە کاتی خۆی دواکەوتووە، دەبێت بە زووترین کات ئەنجامبدرێت.
جەخت لەوەشدەکاتەوە،
هەڵبژاردنەکان پێویستە لەکاتی خۆی بەڕێوەبچێت، چونکە ئەوە خواستی ئەوان و هەموو خەڵکی
هەرێمی کوردستانە.
ئەمە لەکاتێکدایە،
یەکێتی و پارتی لە ماوەکانی رابردوودا بە بیانووی جیاواز دیاریکردنی کاتی هەڵبژاردنەکانیان
دوادەخست، بەڵام ئێستا لەژیر فشارە نێودەوڵەتیەکان باس لە ئامادەکارییەکان و کۆبوونەوەی لایەنەکان
دەکەن بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان کە بڕیارە ئەمساڵ لە مانگەکانی ١٠ و ١١ی ئەنجام بدرێت.