سەردێڕ:

نرخی دۆلار بەرزبووەوە

AM:11:07:18/03/2023

32136 جار خوێندراوەتەوە

لەکاتی کردنەوەی بازاڕەکانی دراو لە هەرێم نرخی ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٥٦ هەزار و ٨٠٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی نزیکەی ٣٠٠ دینار بەرزبووەتەوە.


بانکی ناوەندی عێراق هەر ١٠٠ دۆلارێک بە ١٣٢ هەزار دینار دەخاتەڕوو، بەڵام لە بازاڕەکاندا بە جیاوازی نزیکەی ٣٠ هەزار دینار بەرزتر لە نرخی فەرمی مامەڵەی پێوەدەکرێت، ئەوەش لە کاتێکدایە رێژەی خستنەڕووی بانکی ناوەندی بەرزبووەتەوە.

لە رۆژی رابردووش بەشی کارگێری بانکی ناوەندی عێراق بڕیاریدا سێیەمین پاکێجی ئاسانکاری داواکاری دۆلاری ئەمریکی بخاتەڕوو. هاوکات، لە رۆژی یەکشەممەی داهاتووەوە گەشتیار دەتوانێت تەنها بڕی دوو هەزار دۆلار بە کاش بکرێت.

نرخی دراوە بیانییەکانی دیکە لە بازاڕەکانی هەرێم بەم شێوەیەیە:

١٠٠ یۆرۆ بە ١٦٧ هەزار دینارە

١٠٠ پاوەندی بەریتانی بە ١٨٦ هەزار دینارە

١٠٠ دۆلار بەرامبەر چوار ملیۆن و ٦٠٠ هەزار تمەنی ئێرانییە

١٠٠ دۆلار بەرامبەر هەزار و ٨٩٠ لیرەی تورکییە













گەلەری