بە گوێرەی داتاکانی بازاڕی جیهانی نەوت نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٧٢ دۆلار و ٩٧ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت بەمەش نرخەکەی بەراورد بە دوێنێ دوو دۆلار و ٥٥ سەنت دابەزیوە.
هاوکات، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی بە ٦٦ دۆلار و ٧٤ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
لە چەند رۆژی رابردوودا، نرخی نەوت نزمترین
ئاستی لە ماوەی ساڵی رابردوودا تۆمارکرد، ئەوەش دوای ئەوەی بەهۆی جەنگی نێوان روسیا
و ئۆکرانیاوە نرخی نەوت بەرزی بەخۆیەوە بینی.
دابەزینی بەهای نەوت بۆ ئەو نرخە لە کاتێکدایە،
یەک ساڵ پێش ئەمڕۆ نرخی نەوت بە ٩٥ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرا و لە مانگی حوزەیرانی
ساڵی پاریش نرخی بەرمیلێک نەوت بە ١٢٠ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرا.
لە ئێستادا جارێکی دیکە نرخی نەوت رووی
لە گۆرانکاری و ناسەقامگیری کردووە.