سەردێڕ:

سەرۆکی چین سەردانی مۆسکۆ دەکات

PM:08:43:17/03/2023

2348 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دەرەوەی چین بڵاویکردەوە، لە نێوان ٢٠ تاوەکو ٢٢ی ئازاردا سەرۆکی چین سەردانی مۆسکۆ بکات و لەگەڵ سەرۆکی روسیادا کۆببێتەوە.


هوا چونینگ وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین رایگەیاند، لەسەر بانگهێشتی روسیا، شی جین پینگ سەرۆکی چین لەنێوان ٢٠ تاوەکو ٢٢ ئازاردا سەردانی مۆسکۆ دەکات و لەگەڵ ڤلادمێر پوتین سەرۆکی روسیا کۆدەبێتەوە و هەڵوێستی چین سەبارەت بە جەنگی روسیا و ئۆکرانیا ئاشکرا دەکات.

هاوکات کۆشکی کرملین پشت راستی کردەوە و لە راگەیاندراوێکدا باسی لەوەکرد، لە کۆبوونەوەی نێوان سەرۆکی ئەو دوو وڵاتە پەیوەندییەکان و هاوکارییە ستراتیژییەکانی نێوان روسیا و چین تاوتوێ دەکرێت و بڕیار وایە هەردوو سەرکردە بیروڕا لەبارەی قووڵبوونەوەی هاوکارییەکان لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتیدا ئاڵوگۆڕ بکەن و هەندێک بەڵگەنامەی گرنگ واژۆ بکەن.

لە دوای دەستپێکی جەنگی روسیاوە، یەکەمجارە سەرۆکی چین سەردانی مۆسکۆ دەکات و لەماوەی رابردوودا چین راگەیاندراو بڵاوکردەوە، بۆ راگرتنی شەڕ لە نێوان روسیا و ئۆکرانیا و بێلایەنی هەڵبژارد و بەشداری سزادانەکانی سەر مۆسکۆی نەکرد تاوەکو پەیوەندییە ئابوورییەکانی لە نێوان چین و ئەمریکا و ئەورووپا زیانی بەرنەکەوێت.

ک.ک













گەلەری