سەردێڕ:

بەهۆی زریانەوە لە ئەفریقا زیاتر لە ٤٠٠ کەس گیانیانلەدەستدا

PM:07:29:17/03/2023

2228 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی زریانی فریدییەوە کە وڵاتانی باشوری ئەفریقای گرتووەتەوە زیاتر لە ٤٠٠ کەس گیانیلەدەستدا و چەندان کەسی دیکەش بریندار بوون.


زریانی فریدی لە مانگی شوباتی رابردووە لە وڵاتانی باشوری ئەفریقیا دەستیپێکردوە و بووە بەهۆی وێرانکارییەکی گەورە لەو وڵاتانە و بەهۆیەوە زیاتر لە ٤٠٠ کەس لە وڵاتانی مالاوی و مۆزەمبیق و مەدەغەشقەر گیانیانلەدەستداوە.

لەوبارەیەشەوە، سەرۆکی وڵاتی مالاوی ئاماژەی بەوەکردووە، ٣٢٦ کەس بەهۆی زریانەکەوە گیانیانلەدەستداوە. بەپێی زانیارییە میدیاییەکان ٧٣ لە مۆزەبیق و ١٧کەس لە مەدەغەشقەر گیانیانلەدەستداوە و ژمارەی ئاوارەکانیش گەیشتووەتە ١٨٣ هەزار و ١٥٩ کەس.

ئەوەش لەکاتێکدایە، تیمەکانی بەرگری شارستانی و تیمەکانی دیکە بەردەوامن لە دەرهێنان و زرگارکردنی ئەوانەن کە بەهۆی زریانەکەوە زیانیان بەرکەوتووە و هەندێک لە ناوچەو گوندەکانی مۆزەمبیق بەتەواوی دابڕاون و رێگای گەیشتن پێیان و هاتووچۆ لەگەڵ ناوچەکانی دیکە پچڕاوە.

هــ.ح













گەلەری