سەردێڕ:

کریملن: جەنگی ئۆکرانیا زۆر درێژەی کێشا

PM:06:23:17/03/2023

3440 جار خوێندراوەتەوە

کۆشکی کریملن رایگەیاند، جەنگ ئۆکرانیا زیاتر لەوەی پلانی بۆ داڕێژرا بوو درێژەی کێشا. دەشڵێت، "ململانێکانمان لەگەڵ کیێڤ گۆڕاوە بۆ ململانێ لەگەڵ ناتۆ."


دیمیتری پیسکۆڤ وتەبێژی کۆشکی کریملن ئاماژەی بەوەشکرد، لەو کاتەوەی ناتۆ دەستی بە هەوڵەکانی کردووە بۆ پڕچەککردنی ئۆکرانیا و پەراوێزخستنی مۆسکۆ، ئەوەی وەک ململانێیەک دژی حکومەتی ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا دەستیپێکرد، ئێستا گۆڕاوە بۆ ململانێیەکی فراوانتر لەگەڵ ناتۆ.

باسی لەوەشکرد، پێدانی چەک بە ئۆکرانیا لەلایەن ناتۆوە بووەتە هۆی درێژبوونەوەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان و چەندین وڵاتیش چونەتە ناو ململانێکەوە وەک ئەمریکا بەڵام ئەو هەڵوێستانەی ئەمریکا و ناتۆ روسیا لە ئامانجەکەی بێهیوا ناکات و ئەوەی روسیا دەیەوێت، سەقامگیری جیهانیە لە کیشوەرەکەدا، لەگەڵ دەستەبەرکردنی ئاسایشی وڵاتەکەی.

لە ٢٤ـی شوباتی ساڵی ٢٠٢٢وە بە فەرمانی ڤلادمێر پوتین سەرۆکی روسیا سوپای ئەو وڵاتە هێرشی کردە سەر ئۆکرانیا و لە یەکەمین ساڵیادی جەنگەکەدا پوتین رایگەیاند، بەردەوام دەبن لە جەنگ تاوەکو بە ئامانجەکانیان دەگەن.













گەلەری