دادگای تێهەڵجوونەوەی هەولێر ئاماری تایبەت بە دادگاکانی باری کەسی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتوە، لە ٢ کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠٢٢ـەوە تاوەکو ٢٣ کانوونی یەکەمی هەمان ساڵ لە هەرێم ١٣ هەزار و ٩٦٧ کەس لێكجیابوونەتەوە و ١٩ هەزار و ١٩ کەسیش هاوسەرگیریان کردووە.
بەپێی ئامارەکەلە ماوەی ساڵی رابردوودا لە هەرێم رێگا بە ٨١ کەس دراوە هاوسەرگیری دووەم بکەن و ٤٦ کەسیان لە پارێزگای هەولێر و ٢٩ شیان لە پارێزگای دهۆک بووە.
ئاماژەبەوەشکراوە ، زۆرینەی
ئەو کەسانەی لێکجیابوونەتەوە تەمەنیان لە نیوان١٥ بۆ ١٩ ساڵ بووە و بە هۆکاری نەگونجان
جیابوونەتەوە، و بەشیکی دیکەشیان بەهۆی جیاوزی
تەمەن و ژنهێنانی دووەم و ناپاکی هاوسەری و نەخۆشی هۆکاری ئابووری جیابوونەتەوە.
ئەوەشخراوەتەڕوو، بە زۆری
ئەو کەسانەی لێکجیابوونەتەوە تەمەنیان لە نیوان ١٥ بۆ ٣٩ ساڵە و بەهۆکاری جیاوزی تەمەن
و نەبوونی منداڵ و هۆکاری دیکە جیابوونەتەوە.
باس لەوەشکراوە، لە ساڵی
٢٠٢٢ـدا لە سەرجەم پاریزگاژکانی هەرێم ژمارەی لێکجیابوونەوە زیادیکردووە، و لە پارێزگای
هەورلێر و سلێمانیش ژمارەی هاوسەرگیریکردن زیادیکردووە.