سەردێڕ:

بومەلەرزەزانی سلێمانی: دوای بوومەلەرزەکەی شەوی رابردوو ١٣ پاشلەرزە تۆمارکراوە

PM:04:13:17/03/2023

15176 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەری کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی بە دیجیتاڵ میدیایی ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە دوای بوومەلەرزەکەی دوێنێ شەوەوە ١٣ پاشلەرزە تۆمارکراون. دەشڵێت، "پاشلەرزەکان بە گوڕێک بووە کە مرۆڤ هەستییان پێناکات".


ئاسۆ کەمال بەڕێوەبەری کەشناسی و ئاماژەی بەوەشدا، کاتژمێر ٩:٣٢ خولەکی دوێنێ شەو بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.٢ پلەی رێختەر پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و قەزای سەیدسادق و پێنجوێنی هەژاندووە.

باسی لەوەشکرد، قوڵایی بومەلەرزەکە ٢٠ کیلۆمەتر بووە و لە دوای بوومەلەرزەکەشەوە ١٣ پاشلەرزە تۆمارکراون.

ئاسۆ کەمال وتیشی، پاشلەرزەکان گوڕەکانیان لە نێوان ١.٥ پلە بۆ ٢.٥ پلە بووە بە پێوەری رێختەر کە مرۆڤ هەستی پێناکات و تەنها ئامێرەکان دەتوانن تۆماری بکەن.

شەوی رابردوو بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.٢ پلە بە پێوەری رێختەر پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و پێنجوێن و سەیدسادق و سنورەکانیانی هەژاند، بێ ئەوەی زیانی گیانی و ماددی لێبکەوێتەوە، بەپێی سایتە جیهانییەکان چەقی بوومەلەرزەکە پارێزگای هەڵەبجەبووە.

ک – ک













گەلەری