سەردێڕ:

زەوی بەسەر مامۆستایان و فەرمانبەرانی پەروەردەی عێراق دابەشدەکرێت

PM:01:00:17/03/2023

5288 جار خوێندراوەتەوە

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا زەوی بەسەر مامۆستایان و فەرمانبەرانی پەروەردەی عێراقدا دابەشبکات.


بەپێی نووسراوێک کە لە نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە ئاڕاستە وەزارەتی پەروەردە و بەڕێوەبەرایەتییەکانی کراوە، بە بڕیاری سەرۆک وەزیران فەرمانبەرانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە پارچە زەوییان بەسەردا دابەش دەکرێت.

ئاماژە بەوەشدراوە، بڕیاری دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەرانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە بە جێبەجێکردنی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی ژمارە ٤١٩ی ساڵی ٢٠١٩ دراوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، فەرمانبەرانی وەزارەتی پەروەردەی عێراقی بۆ ئەنجامدانی کاروباری پەیوەست بە وەرگرتنی پارچە زەوی لەسەریان پێویستە سەردانی باڵەخانەی پارێزگا بکەن.

هاوکات، ئەو مامۆستایانەی کە میلاکیان لەسەر وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێمە دابەشکردنی زەوی نایانگرێتەوە.
ئەمە لەکاتێکدایە،  لە ساڵی ٢٠١٢ەوە حکومەتی هەرێم دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران و مامۆستایان و سەرجەم  کارمەندانی حکومەتدا راگرتووە.

ک.ک













گەلەری