سەردێڕ:

کەشناسی: بەفر و تەرزە دەبارێت و پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو نزمدەبنەوە

AM:10:34:16/03/2023

67844 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی ئاشکراکرد و دەڵێت، پلەکانی گەرما ٤ تاوەکو ٦ پلە نزمدەبنەوە، لەگەڵ بارانی بەلێزمە و تەرزە و هەورەتریشقە و بەفر لە ناوچە سنورییەکاندا.


کەشناسی هەرێم رایگەیاندووە، شەپۆلی باران بارین لەسەر تەواوی ناوچە جیاجیاکان بەردەوام دەبێت و ئاستی دابارین مامناوەند دەبێت لەسەر تەواوی ناوچەکان، هەروەها زۆرترین رێژەی دابارین لەسەر بەشێک لە ئیدارەی راپەڕین و سەنتەری پارێزگای سلێمانی و بەشێک لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی پارێزگای هەولێر دەبێت.

ئەوەش هاتووە، هەندێک کات تەزرە و لێزمە باران و هەورە تریشقەی لەگەڵدا دەبێت و ناوچە سنوورییەکان بەفر بارینێکی کەمی دەبێت .

لەبارەی پلەکانی گەرماوە ئەوە خراوەتەڕوو، کە پلەکانی گەرما ٤ تاوەکو ٦ پلە بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ نزمدەبنەوە.

لەبارەی کەشوهەوای سبەینێ هەینییەوە هاتووە، ئاسمان نیمچەهەور بۆ هەوری تەواو دەبێت و لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان تاوەبارانی کورتخایەن دەبێت، هەندێک کات ئەگەری باران لە سەنتەری پارێزگای سلێمانی و دهۆک هەیە .

کەشناسی دەشڵێت، پلەکانی گەرما بە ٢ تاوەکو ٣ پلە بەرزدەبنەوە بە بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر: 21 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 18 پلەى سیلیزى

دهۆک: 18 پلەى سیلیزى

کەرکوک: 23 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 20 پلەى سیلیزى

زاخۆ: 20 پلەى سیلیزى

سۆران: 19 پلەى سیلیزى

گەرمیان: 25 پلەى سیلیزى













گەلەری