سەردێڕ:

وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی: لە سبەینێوە نرخی غاز و گاز و نەوت ٥٠ دینار دادەبەزێت

PM:11:33:15/03/2023

11084 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی بەنزنیخانەکانی سلێمانی بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە سبەینێوە ٥٠ دینار نرخی نەوت و غاز و گاز دادەبەزێت.


بەهمەن قادر وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی ئاماژەی بەوەشدا، هۆکاری دابەزینی نرخی نەوت و غاز و گاز دەگەڕێتەوە بۆ کەمبوونەوەی خواست لەسەریان.

وتیشی، بەهۆی ئەوەی بەرەوکۆتاییەکانی وەرزی سەرما دەچین، بەشێوەیەکی ئاسایی خواست لەسەر غاز و گاز و نەوت کەمدەکات و ئەمەش دەبێت هۆی دابەزینی نرخەکانیان.

هەروەها، لەبارەی نرخی گازەوە وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی وتی، بەهۆی ئەوەی لە ئێستادا کەشوهەوا سارد نییە، خواست لەسەر بەکارهێنانی کارەبا کەمیکردووە و لە زۆربەیکاتەکاندا کارەبای نیشتیمانی دەدرێتە هاوڵاتییان و مۆلیدە ئەهلییەکان زۆر کارناکەن، ئەوانیش خواستیان لەسەر گاز کەمبووەتەوە.

بەهمەن قادر باسی لەوەشکرد، تا ئێستا هیچ ئاماژەیەک نییە بۆ دابەزینی نرخی بەنزین، چونکە ئەو بڕە لەبەزین کە دەخرێتە بازاڕەوە دەتوانێت خواست پڕ بکاتەوە، بەمەش بڕی خستنە بازاڕی بەنزین و خواست لەسەر لە ئاستێکی مامناوەندا جێگیربووە و ئەمەش وایکردووە نرخی بەنزین دانەبەزێت.


کـ -ئـ 













گەلەری