ئەمینداری پێشووی وەزارەتی پێشمەرگە بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لەڕووی نێودەوڵەتییەوە بەردەوام هۆشداری یەکگرتنەوەی هەموو هێزەکان لە هەرێم دەدرێت. دەشڵێت، "ئەگەر هێزەکان یەکنەگرن و بیرکرنەوەیان نیشتمانی نەبێت لە کاتی هەڵبژاردن رەنگە بچن بەگژ یەکدا".
جەبار یاوەر ئەمینداری پێشووی وەزارەتی پێشمەرگە ئاماژەی بەوەشدا، "بڕوام بە راگەیەنراو نییە و کێشەی سنوور کێشەیەکی لە مێژینە نییە و دەبێت لە ریگای گفتوگۆوە چارەسەربکرێت".
دەشڵێت، دەبێت رێز لە سەروەری
عێراق بگیرێت و کێشەی ئەو هێزانەش چارەسەر بککرێت کە بە درێژای سنوری تورکیا و ئێران
بونیان هەیە.
ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەر هێزەکان
لە هەرێم یەکنەگرن و بیرکرنەوەیان نیشتمانی نەبێت و بۆ حزب کار بکەن و بۆ بەرژەوندی
حزب کار بکەن بە تایبەت لە کاتی هەڵبژاردن رەنگە بچن بەگژ یەکدا.
جەبار یاوەر وتیشی، لە رووی
نێودەوڵەتییەوە بەردەوام ئامۆژگاری هەیە کە دەبێت هەموو هێزەکان حکومی بێت و نابێت
حزبی بێت.
باسی لەوەشکرد، لەسەر
ئاستی نێودەوڵەتییەوە بەردەوام پێیان راگەیاندوون ئەوان مامەڵە لە گەڵ هێزی حکومی
دەەکەن.
وتیشی، ئەمریکا بودجەی بۆ
عێراق و سوریا کەمکردووەتەوە لەبەر کەمبوونەوەی شەڕی داعش و لە ئێستادا ئەو پارە لە ئۆکرانیا خەرجدەکات.
ئەمە لەکاتێکدایە، لەماوەی
رابردوودا چەندینجار ئەمریکا و هێزەکانی هاوپەیمانان داوایان لە پارتی و یەکێتی
کردووە هێزەکانی پێشمەرگە یەکبخەن و لەژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگە کۆبکرێنەوە،
بەڵام پارتی و یەکێتی تا ئێستا هێزەکانی پێشمەرگەیان یەک نەخستووە. پێشتریش جنین
پلاسخارت نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان چەندینجار هۆشداری داوە
لەبارەی مەترسییەکانی سەر قەوارەی هەرێم.
کـ - کـ