سەردێڕ:

لە سنوری پارێزگای دهۆک هەلیکۆپتەرێک کەوتە خوارەوە

PM:09:52:15/03/2023

14688 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی، لە ناحیەی چەمانکێ لە سنوری قەزای ئامێدی هێلیکۆپتەرێک کەوتووتەخوارە و تەقیوەتەوە.


بە گوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئار تی، ئەو هەلیکۆپتەرە لە گوندی بیرکیات کەوتووەتە خوارەوە و ئەو گوندە چۆڵە و تەنها کۆمپانیایی نەوتی لێیە.

ئاماژەی بەوەشدا، تا ئێستا ژمارەی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە یان برینداربوون دیارنییە، بەڵام دەنگی تەقینەوە هاتووە و دیار نییە بە چ هۆکارێک کەوتووەتە خوارەوە و کێشەکە تەکنیکییە یاخود تەقێندراوەتەوە.

دەشڵێت، دیار نییە سەرنشینی تیا بووە یاخود تەنها فڕۆکەوانەکە بووە.

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی وتیشی، پەیوەندیان بە لایەنی پەیوەندیدارەوە کردووە، بەڵام وەڵامیان نەدراوەتەوە.

باسی لەوەشکرد، دانیشتوانی ناوچەکە بە ئێن ئاڕ تیان وتووە، ئاگرێکی گەورە لە ناوچەکە کەتووەتەوە و گوێییان لە دەنگێک بووە هاوشێوەی تەقینی چەک.

وتیشی، لە ئێستادا لایەنی ئەمنی رێگا نادات کەس بچێتە شوێنی رووداوەکە.

پەیامنێری ئێن ئار تی ئەوەشی خستەڕوو، ئەوە یەکەمجارە هەلیکۆپتەری تورکیا بێتە ئەو ناوچەیە و پێشتر تەنها فڕۆکەی جەنگی بووە و ئەو ناوچانەیان بۆمباران کردووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەو ناوچەیە کۆمپانیایی تورکی هەیە و رەنگە ئەو کۆپتەرە بۆ مەبەستی بۆمباران نەهاتبێت و دەکرێت سەردانی کۆمپانیا تورکییەکانی کردبێت.

هاوکات تائیف گۆران پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە شوێنی روداوەکەوە ئاشکرای کرد، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان هەلیکۆپتەرەکە حەوت سەرنیشینی تێدا بووە و فڕۆکەوانەکە توانیویەتی خۆی رزگار بکات.

 

 

نیهاد ئۆرەمەری – ئامێدی

ک . ک

 













گەلەری