سەردێڕ:

لەکاتی داخستنی بازاڕی دراو دۆلار بەچەند مامەڵەی پێوەکرا؟

PM:05:23:15/03/2023

33452 جار خوێندراوەتەوە

لە کاتی داخستنی بازاڕی دراو بەهای ١٠٠ دۆلار بە ١٥٧ هەزار و ٢٥٠ دینار مامەڵەی پێوەکراوە و بەوەش بەراورد بە کاتی کردنەوەی بازاڕ نرخەکەی بە جێگیری ماوەتەوە.


ئەمڕۆ چوارشەممە، لە کاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکانی هەرێم نرخی ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٥٧ هەزار و ٢٥٠ دینار بووە.

هاوکات، ئەمڕۆ بانکی ناوەندی عێراق ٢٤١ ملیۆن و ٩٠٨ هەزار و ٩٤٠ دۆلاری خستە بازاڕەوە و ١٩١ ملیۆن و ٥٠٨ هەزار و ٩٤٠ دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و ٥٠ ملیۆن و ٤٠٠ هەزار دۆلاریشی بەشێوەی نەقدی فرۆشتووە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، لە دوو رۆژی رابردوودا دوای پەسەندکردنی بودجە لە لایەن حکومەتی عێراقەوە بەهای دۆلار بۆ ١٥٣ هەزار دینار دابەزی.

مامەڵەکردنی بە بەهای دۆلار بەو نرخە لە کاتێکدایە بانکی ناوەندی عێراق بە هەر ١٠٠ دۆلارێکی بە ١٣٢ هەزار دینار لە بودجەدا جێگیرکردووە و بانکی ناوەندیش بە ١٣٢ هەزار دینار دۆلار دەفرۆشێتە بازرگانان و گەشتیاران.



کـ - کـ













گەلەری